جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایر

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٠:٥٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی شێخ حەسەن ئیبراهیمی، خەڵکی ناوچەی گەڕاوەن سەر بە شاری کۆیەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایر جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای لەسێدارەدانی شێخ حەسەن ئیبراهیمی خەڵکی گوندی "چا خەیر"ی سەر بە شاری کۆیەشتی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایری پارێزگای هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت لە میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە