مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٦:١٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی یووسف قاڵ، ئارام مەبزوولە و زانیار سەیدئەحمەدی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، یووسف قاڵ، ئارام مەبزوولە و زانیار سەیدئەحمەدی سێ گەنجی خەڵکی گوندی "بەیرەم" سەر بە شاری مەهاباد لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە