دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی دیکە لە شاری مەهاباد؛ ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان گەیشتە ١٠ کەس

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٤:٣٦

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

بە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی دیکە لە مەهاباد، بە ناوەکانی ڕێبوار ڕەسووڵی، ئەیووب ڕەسووڵی و عوسمان جەهانی فەر (شوانە) ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە مەهاباد گەیشتە ١٠ کەس.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤) دوو برا بە ناوەکانی ڕێبوار ڕەسووڵی و ئەیووب ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە دەستبەسەرکراون.

هاوکات هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی عوسمان (شوانە) جەهانی فەر و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، یووسف قاڵ، ئارام مەبزولە، زانیار سەید ئەحمەدی، سیامەند سەید ئەحمەدی، چوار لاوی خەڵکی گوندی بەیرەم سەر بە شاری مەهاباد و هەروەها قادر خەرامان فەر، کەماڵ مەسعودی و جەلال سەدەفی لە نێو شاری مەهاباد دەستبەسەرکراون.

بە پێی قسەی چەندین سەرچاوەی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بەکارهێنانی توندوتیژی بووە و هێزە ئەمنییەکان سەرەڕایی پشکنینی نێو ماڵی ئەم کەسانە، کەسانە کەل و پەلی پەیوەندی گرتن و ئەلیکترۆنییان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بە پێی زانیارییەکان بەدواداچوونی بنەماڵەکان بەو ئامانجە گەیشتووە ئەم ١٠ هاووڵاتییە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە گوازراونەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە، هۆکاری دەستبەسەرکاران و ئەم تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە