جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٠٠:٢٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٦ی سەماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی بێهزاد سەیدی بۆکانی، خەڵکی بۆکان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بێهزاد سەیدی بۆکانی، بەندکزاوی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانە ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهزاد سەیدی بۆکانی لە چەند ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، دەستبەسەر کرابوو و دوایی سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ئەو بەندکراوە لە ماوەیەک پێشەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی میاندواو گواسترابۆوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە