جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد

٢٩ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١١:٣٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

دوو بەندکراوی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ڕەحیم بەرین و جەماڵ نەبوورە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سزاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی جەماڵ نەبوورە و ڕەحیم بەرین کە هەرووکیان خەڵکی مەهابادن لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

ڕەحیم بەرین پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مەئموورێکی حکوومەتی و جەماڵ نەبوورە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دوو ساڵ پێش دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە