بۆکان؛ عەبدوڵڵا گوڵستانی سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

١ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٣:٢٢

هەنگاو؛ شەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٤

عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا عەبدوڵڵا گوڵستانی، خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم هاووڵاتییە ١١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک هەفتە دەستبەسەکران بە هۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە ئەمنییەکان مۆرەی پشتی شکابوو و بردبوویانە نەخۆشخانە و دوای ماوەیەک دیسان گواسترابوویەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات.

عەبدووڵڵا گوڵستانی پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێ بژاردنی ١١٣ ملیۆن پارە و یەک مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو کە بە پێ بژاردنی ئەم بڕە پارەیە و دانانی بارمتەی یەک ملیاری بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە