ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٦:٢٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی فەرخۆندە ئەڵڵامورادی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان (دەستگرد) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی فەرخۆندە ئەڵڵامورادی، تەمەن ٥٠ ساڵ لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرخۆندە ئەڵڵامورادی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم ژنە بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت لە میدیا نزیکەکانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە