جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان

٣ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢١:٠٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حەمید مورادیان، خەڵکی فیروزئاوای پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەمید مورادیان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە