بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

٤ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٥:١٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤) هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ و سۆران ئەرشەد، خەڵکی گوندی» گڵۆڵانی سەروو» کە هەردووکیان خێزاندار و باوکی دوو منداڵن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکانی بۆکان هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، دەستبەسەریانیان کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە لە ژۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە