ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو

٤ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٣:٥٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سایین‌قەڵا بەناوی ڕامین کەبیری، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ڕامین کەبیری، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سایین‌قەڵا لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە