جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی نەهاوەند
هەنگاو؛ چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی ڕەحم خانی، خەڵکی شاهیوەندی شاری چگینی سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەند لە پارێزگای هەمەدان جێبەجێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ڕەحم خانی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرمەرە" لە نزیک شاهینوەندی شاری چگینی بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەند جێبەجێکرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت لە میدیاکانی نزیک لە دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.