بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی بۆکان بۆ سێ کەس

٥ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٣:٠٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤

لەگەڵ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی کاوە ئوستوار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بۆ سێ کەس بەرز بۆوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤، کاوە ئوستوار خەڵکی گوندی "عەباس ئاوا" سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکرانی کاوە ئوستوار لە ماڵەکەی خۆی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری بووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەنگاو پێشتریش لە ڕاپۆرتێکدا نوسیبووی کە بەیانی ڕۆژی سێشەممە هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ساڵ و سۆران ئەرشەد، کە هەردووکیان باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "گڵۆڵانی خوار" سەر بە شاری بۆکانن، لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

هێزە ئەمنییەکان وێڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر و چوونە ناو ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی دادوەری دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەر وەها تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی لەسەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە