جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانە قزڵحساری کەرەج
هەنگاو؛ چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤
سزای سێدارەی سێ بەندکراو کە دوویان کوردن، بە ناوەکانی مەسعوود جەلیلیان، خەڵکی کرماشان، حەسەن مەنسووری، خەڵکی کۆیەشت و حامید پاکدامەن خەڵکی هەمەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج، ناوەندی پارێزگای ئەلبۆرز جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی مەسعوود جەلیلیان، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، حەسەن مەنسووری، خەڵکی کۆیەشت و حامید پاکدامەن خەڵکی هەمەدان لە بەندیخانەی قزڵحسار جێبەجێ کرا.
شایەنی باسە کە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحسار گواسترابوونەوە.
ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستبەسەر کرابوون و لە کۆتاییدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەم سێ بەندکراوە لە میدیاکانی حکومەت بە تایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.