پاوە؛ دەستبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٥ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٢:٤٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤

مامۆستا محەممەد محەممەدی، مامۆستای ئایینی کورد و خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو بەهۆی لێدوانەکانی (خوتبەکانی) لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چەندین جار بانگکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، مامۆستا محەممەد محەممەدی، خەڵکی گوندی میراوەلی سەر بە شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مامۆستا محەممەد محەممەدی پێشتریش بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لە پێش نوێژی گوندی "تازاوا" لابردرابوو.

ناوبراو لە ئێستادا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی کۆڵبەری دەکات، بەهۆی پشتگیریکردن لە داواکانی هاووڵاتییان لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ژێر گوشاردا بووە و چەندین جار بانگکرابوو و هەڕەشەی لێکراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە