جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٢:٤٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

پێنج هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامرانی، ستار بابایی، زەکەریا فیروز بەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی مەیدانی نەوتی کرماشان (دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات) گواسترانەوە و بە تێپەڕ بوونی حەوتوویەک هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامەرانی، ستار بابایی، زەکەریا فیروز بەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەوت گواسترانەوە و بە تێپەڕبوونی حەوتوویەک هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتیانەیان بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی تووندوتیژییەوە دەستبەسەر کردوون.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵیان و چارەنووس ئەم پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە