قەسری شیرین؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:٢٣

هەنگاو؛ هەینی ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە ناوەکانی لوقمان وەیسی و ناسر عزیزی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، بە تێپەڕبوونی یەک حەوتوو هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٥)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی لوقمان وەیسی تەمەن ١٩ ساڵا و ناسر عەزیزی تەمەن ١٨ ساڵا هەر دوو خەڵکی قەسری شیرین و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، دوای تێپەڕبوونی یەک حەوتوو هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

هەر یەک لە لوقمان وەیسی و ناسر عەزیزی لە ماڵی خۆیاندا و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخیان تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتگ پاڵیان، شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە