ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

٦ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٨:٠٢

هەنگاو، پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤

خەلیل فەخری و ئامۆزاکەی بە ناوی ڕەسووڵ فەخری، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بانە زیاتر لە سێ هەفتەیە کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و هەروا چارەنووسیان ناڕوونە. خەلیل فەخری برای سامان فەخرییە کە ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی جیرۆفتی پارێزگای کرمان لە سێدارە درا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خەلیل فەخری، تەمەن ٥٣ ساڵ و ڕەسووڵ فەخری، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بانە ماوەی ٢٣ ڕۆژ پێش دەستبەسەر کران و بارودۆخی ناوبراوان نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەلیل و ڕەسووڵ فەخری، دوای دەستبەسەرکران لە شاری بانە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواستراونەتەوە و هەر لەوێ ڕاگیراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بانە دەستبەسەر کرابوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراون لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە