مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
٢٤ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٤:٢٣
هەنگاو؛ سێشەممە ۲۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶
حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی تەمەن ۳۱ ساڵی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۴ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، حاسڵ فەقری، خەڵکی گوندی «کەرێزەی شێخان» و دانیشتووی شاری مەهاباد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw