بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەفشین ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانە
هەنگاو؛ هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئەفشین ساعدی کە چوار ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، ئەفشین ساعدی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.