نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی سابیر مام شێخ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٢:٠٦

هەنگاو؛ شەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

سابیر مام شێخ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە بە توندوتیژییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٤ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سابیر مام شێخ، تەمەن ٤٠ساڵ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعات ناوبراویان کە خێزانداریشە، لە یەکێک لە شەقامەکانی نەغەدە بە توندوتیژییەکی زۆرەوە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە