توندوتیژی خێزانی؛ کوژرانی ژنێکی گەنج و دوو منداڵەکەی لە کرماشان لە لایەن هاوژینەکەیەوە

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٥:٥٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

ژنێکی گەنج بە ناوی سیما مورادی، دانیشتووی شاری کرماشان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەکارهێنانی چەکی گەرم بەدەستی هاوژینەکەیەوە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، پیاوێک هاوژینەکەی خۆی بەناوی سیما مورادی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "چیاکەو"ی سەر بە شاری شاباد لەگەڵ دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی ماهوور تەمەن ٩ ساڵ و زەینەب تەمەن ١٦ ساڵی بە بەکارهێنانی چەک کوشتووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی شەمسی مورادی دوای ئەنجامی ئەو تاوانە، هەڵاتووە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بکوژ، هاوژین و دوو منداڵەکەی لە ماڵەکەیاندا لە کرماشان کوشتووە و هۆکاری ناوبراو لە کوشتنی ئەندامانی بنەماڵەکەی تا ئێستا ناڕوون ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە