ڕاپۆرتی هەنگاو سەبارەت بە گیانلەدەستدانی پێنج هاووڵاتیی سڤیل لەوانە دوو ژن و دوو منداڵ لە ئەنجامی بوردمانەکان

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ٢١:٢١

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ 

 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی تاران، بۆکان و ڕەوانسەر، پێنج هاووڵاتیی سڤیل  بە ناوەکانی کیان مورادی، ئەبرا ژەرفی، فاییزە ڕەیحانی، سۆما سەلیمی و قەرەنی شەریفی‌پوور گیانیان لە دەست داوە، کە سێ کەسیان کورد و دوو کەسیان منداڵ بوون.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (٩ی مارسی ٢٠٢٦)، سۆما سەلیمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی گۆڕەپانی ڕیسالەتی تاران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە گیانی لەدەستداوە. سەرباری تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا، تا ئێستا تەرمی سۆما لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەیدا نەدۆزراوەتەوە.

شایانی باسە کە سۆما سەلیمی خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی دەروونناسیی گشتی و کارناسیی باڵای دەروونناسیی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و وەک ڕاهێنەری منداڵانی ئۆتیزم لە ماڵی کولتووریی "ئافەرینش" چالاکیی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە ناوی ئەبرا ژەرفی و دایکی بە ناوی فاییزە ڕەیحانی، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی "مونێرییە"ی تاران، گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممە، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی ڕەوانسەر بە ناوی کیان مورادی، دوای ١٣ ڕۆژ مانەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو ڕۆژی ١٠ی ڕەشەممە لە کاتی بۆردومانکردنی ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەوانسەر بریندار بوبوو.

هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی قەرەنی (سیاوەش) شەریفی‌پوور، خەڵکی گوندی "حاجی ئاوا"ی سەر بە بۆکان، لە کاتی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی "قەرەموسالیان" لە سەر ڕێگای بۆکان-میاندوواو، گیانی لەدەستداوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە