مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ناسر ئەحمەدزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٦:١٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٦جەنیوەری ٢٠٢٥)، ناسر ئەحمەدزادە، ٣٣ساڵە و خەڵکی مەهاباد، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە سی کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکرانی ناسر ئەحمەدزادە، ماڵەکەشیان پشکنیوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە