نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی ئەفشین مستەفاپوور لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٨:٠٥
هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی ئەفشین مستەفاپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، ئەفشین مستەفاپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە و باوکی سێ منداڵ دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، ئەفشین مستەفاپوور پاش بانگکران و دەستبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی