سنە؛ دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی پارسا ڕۆستەمی تەمەن ١٧ ساڵ

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٩:٣٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی پارسا ڕۆستەمی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٥) پارسا ڕۆستەمی منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، بە تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەربوونەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئە منداڵەیان دەستبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی پارسا ڕۆستەمی تا ئێستا لەبەردەست نییە و بێ ئاکام بوونی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتر لەسەر چارەنووسی.

تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ پارسا، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە