کامێران؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی بریتی لە دوو قوتابیی تەمەن ۱۷ ساڵ

٢١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٧:٤٦

هەنگاو؛ هەینی ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۲۵

حیسام سەبووری، هاووڵاتیی کورد و دوو قوتابی بەناوەکانی ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کامێران دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۱۲ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، حیسام سەبووری، تەمەن ۲۸ ساڵ، ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری، دوو منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی گازرخانی سەر بە شاری کامێران لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی، هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون کە لەئاکامدا حیسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و ئێحسان و کاوان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو منداڵە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە