کامێران؛ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوتابییانی دەستبەسەرکراو بۆ شەش کەس

٢٣ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٢:٤١

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲۵

بە ئەژمارهێنانی دەستبەسەرکردنی سۆران موزەفەری، منداڵی خەڵکی کامێران، ژمارەی منداڵانی دەستبەسەرکراو لەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە شەش کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، سۆران موزەفەری، منداڵی خەڵکی کامێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی سۆران موزەفەری لەحاڵێکدایە کە ئەو منداڵە تووشی نەخۆشیی شەکرەیە و بەشێوەی بەردەوام دەرزیی ئەنسۆلین لێدەدات.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا پێنج منداڵی دیکەی خەڵکی کامێران بەناوەکانی پەیام حوسێنی، ئەوراز زەمانی، بێهرووز ڕەشیدی، ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو منداڵانە تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخی ڕاگرتن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو شەش منداڵە و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و ئەوە نیگەرانیی زیاتری بنەماڵەکانیانی بەدواوە بووە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە