مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی زاگرۆس ڕەسووڵی چالاکی ژینگەپارێز
٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٠:١٦
هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی زاگرۆس ڕەسووڵی لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٦ی جەنیوەری ٢٠٢٥) زاگرۆس ڕەسووڵی چالاکی ژینگەپارێزی و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە دووکانی کارەکەی خۆی بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵی و هەروەها چارەنووسی زاگرۆس ڕەسووڵی لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی