جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکرانی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی فەرهاد فەردینی، سەمەد هاشمی و فەرزاد میرزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای داوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٦ی جەنیوەری ٢٠٢٥)سزای سێدارەی فەرزاد میرزایی تەمەن ٤٥ ساڵ، فەرهاد فەردینی تەمەن ٣٥ ساڵ و سەمەد هاشمی تەمەن ٤٥ هەر سێ کەسیان خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سێ بەندکراو کە لە حەوت ساڵ پێش لەسەر تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.