ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٠:٥٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمە نازدار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمە نازدار هەردووک خەڵکی گوندی «حاجی عەلی کەند» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە