ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی مەسعوود نەزەرنیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو؛ شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی ئیلام بە ناوی مەسعوود نەزەرنیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی موڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٤ی جەنیوەری ٢٠٢٤) مەسعوود نەزەرنیا، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری ئیلام، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی نەزەرنیا، مەسعوود نەزەرنیا سەڵت بووە و بە هۆکاری بڵاوکردنەوە ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەست نییە.