جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی ئەرسەلان فەتاحی و سامان سەفەری، لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٦:٣٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دوو هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شارۆچکەی گاوارە بەناوەکانی ئەرسەلان فەتاحی و سامان سەفەری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٩ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، ئەرسەلان فەتاحی و سامان سەفەری، دوو هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسانی خەڵکی گاوارە، لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان فەتاحی و سامان سەفەری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەرییەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەرسەلان فەتاحی چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەرکرانی کاتی، ئازاد کراوە بەڵام سامان سەفەری تا ئێستا لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە