بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی بەفرین مەحموودی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
هەنگاو؛ هەینی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی بەفرین مەحموودی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٣٠ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، بەفرین مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.