سنووری مەریوان؛ کۆڵبەرێکی گەنج لە سەرما ڕەقهەڵات

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٥:٤١

هەنگاو؛ هەینی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی مەهیار سەفەری بەهۆی سەرما بردووی لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەستدا. تەرمی ناوبراو پاش سێ ڕۆژ دۆزرایەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٣٠ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، تەرمی مەهیار سەفەری کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵە و خەڵکی شاری مەریوان کە بەهۆی سەرمابردووی گیانی لە دەستدابوو؛ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.

مەهیار سەفەری شەوی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “هەنجیران”ی شاری مەریوان ون ببوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و یەکێک لەو کەسانەی کە تەرمی ئەم کۆڵبەرەی دۆزیوەتەوە، مەهیار سەفەری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ بریندار بووە و توانای ڕۆیشتنی نەبووە هەر لەوێ لە سەرمادا گیانی لەدەستداوە. ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ هەنگاو نێردراون ڕاستی ئەم زانیاریانە پەسەند دەکات.

هەنگاو زانیویەتی کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە