مەریوان؛ برینداربوونی دانیال ساڵحی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢١:٣٢

هەنگاو؛ پێنجشەممەی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی دانیال ساڵحی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٤ی جوڵای ٢٠٢٥) دانیال ساڵحی، تەمەن ٢٤ ساڵە و خەڵکی گوندی "دوپلورە" سەر بە شاری مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، دانیال ساڵحی لە سنووری مەریوان، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخوی ئەم هێزانە.

ئەم کۆڵبەرە لاوە بەهۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان گواسترایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە