شنۆ؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەمیر جانگوڵی

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٢:١٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤

ئەمیر جانگوڵی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە سێ ڕۆژ پێشترەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، ئەمیر جانگوڵی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە گەڕەکی سەیداوای ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ‌ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بوارەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە