نوراوا؛ بانگکران و لێپرسینەوە لەگەڵ دوو هاووڵاتی بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئاگری نەورۆز
١٨ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٢:٤٣
هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
دوو هاووڵاتیی خەڵکی نوراوا بە ناوەکانی خەلیل محەممەدی و کیومەرس میرزابەیگی بەهۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری نوراوا سەر بە پارێزگای لوڕستان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو، ڕوژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٦ی جەنیوەریی ٢٠٢٤) خەلیل محەممەدی شاعیر و چالاکی فەرهەنگی، کیومەرس میرزابەیگی توێژەر و مامۆستای قوتابخانە بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئاگری نەورۆز بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نوراوا بانگکران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێوڕەسمی ئاگری نەورۆز بە بۆنەی دەستپێکردنی مانگی بەفرانبار و زستان لە گوندی هەزارخانی نزیک لە نوراوا بەڕێوەچووە. ئەم ڕێوڕەسمە هەموو ساڵێک لە چەندین شوێنی کوردستان بە ڕێوە دەچێت.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی