هەرسین؛ بانگکرانی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٢:٥٠

هەنگاو؛ هەینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارە، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٥ی مارسی ٢٠٢٥)، عەبدوڵڵا ڕەزایی، مامۆستای خەڵکی شاری هەرسین لە لایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کراوە.

ئەو چالاکە پیشەییە لە لایەن یۆنس عەباسی، دادستانی هەرسین بە "پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" تۆمەتبار کراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەیەکی فەرمی کە بۆ عەبدوڵڵا ڕەزایی ناردراوە، ناوبراو لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای کاتی وەرگرتنی ئەو نامە دەبێت سەردانی خانەی داد بکات.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە