دیواندەرە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی بێهزاد براخاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٢:١٦
هەنگاو؛ شەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی دیواندەرە بە ناوی بێهزاد براخاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ چارەنووسی ناڕوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٩ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، بێهزاد براخاسی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵ و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی