مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد بە مەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤
گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو و دواتر٤ مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی مەهاباد دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای چوار مانگەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراو.
هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەو دواییانەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەری سەجاد دووستی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" سزای ٤مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤، (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، لە کاتی گەڕانەوە لەسەر کارەکەی لە کۆڵانی شایەگانی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و دوای ١٤ڕۆژ بە بارمتەی ٧٠٠ملیۆنی بە شێوەی کاتی و تا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرابوو.