پیرانشار؛ بانگکران و دۆسیەسازیی بۆ ٥٨ هاووڵاتیی کورد بە هۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٦:٥٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان و پیرانشار لەوانە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوابەدوای بەشداریکردنیان لە زەماوەندێک، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگکراون و دۆسیەسازییان بۆکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ٥٨ هاووڵاتیی کورد بۆ یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار بانگکراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆمەتەکانیان پێ ڕادەگەیەنن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگکرانی ئەم هاووڵاتییانە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەگەلێک لە بەشداریکردنی بە کۆمەڵیان بە جلوبەرگی کوردی و جامانە لە زەماوەندێک بووە. شایانی باسە کە سوپای پاسداران ڕەشەمەی ٢٧٢١ بەکارهێنانی "جامانە"ی بە هێمای حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ڕاگەیاندبوو و بەکارهێنانی جامانەی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز قەدەغە کردبوو.

موجتەبا مەحموودی، دادستانی پیرانشار ئەم هاووڵاتییانەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکوومەت (هەڵپەڕکێ و هێما سازی) لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری وبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بانگکردووە.

لەم نێوانەدا حوسێن فەراسەتی شاد، محەممەد دەرئۆفتادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازای بانگکراون.

ناسناوی ئەو کەسانەی کە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگکراون، بەم شێوەیە؛

ئیبراهیم ئیسماعیلی

زانیار خزری

عەزیز خزری

بەدیع ئەحمەدزادە

محەممەدشەریف ئەمینی کانی سەیران

محەممەد دەرئۆفتادە

عەبدوڵڵا شارەبان

ئەنوەر تار

چیا قاسمی

ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد

دیار مەحموودی

جەماڵ مەحموودی

شێخ محەممەد ماملێ

بەهمەن چەشتە

عەلی دانشی

دیاکۆ مەحموودی

عەبدولڕەحمان سوارە

محەممەد داوەری

ئەحمەد عەبدوڵڵازادە

حەمزە زیباکەلام

شەریف یووسفی

ئومید چاوبازم

مێهران کەریمی

ڕەحیم عەزیزی خەڵخانە

عەبووبەکر ئێران دووست

محەممەد ڕەستکار

سەید ئومید قوڕەیشی

ئەمیر ڕەسووڵیان پوور دەشمەس

جەعفەر عەزیزی

عەبدولسەلام ئەمینی

ڕەحیم زەهرا

ئیبراهیم مەردانی

عومەر یووسفی

سەید محەممەد ساڵحی

موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی

حوسێن فەراسەتی شاد

تەبیب مودەڕەسی

عادڵ دانش

بایزید خزری

حوسێن ڕەسووڵزادە

کەماڵ کاکاڕەش

خالید ئەحمەدزادە

کامیار خزری

ئارمان ڕەحمانی پوور

حوسێن چەمەنی

محەممەد ڕەسووڵپوور

سدیق کەریمی

ئەلیاس محەممەدی

میکاییل ئەحمەدزادە

عەبووبەکر حوسێنی نژادی

حوسێن خەدیرپوور

ڕەسووڵ پیرۆتی

مەنسوور قادرزادە

یووسف محەممەدی ئەمینی کانی سەیران

حوسێن ئیسماعیلی

موبین پاس

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە