پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٥:٠٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، نزیکەی بیست ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەپڵەسەن"ی سەر بە شاری پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەو تۆمەتبارە سیاسییەوە، ناوبراو دوای دەستبەسەرکران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٤) دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی ٢٠ی هەمان مانگ لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، تا ئێستاش بارودۆخی دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە نادیارە و زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە