ڕوانسەر؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی شاهین عەلیپوور
هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی شاهین عەلیپوور لە سێ ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، شاهین عەلیپوور، هاووڵاتیی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی شاهین عەلیپوور بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.