دەستبەسەرکرانی ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران

١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٨:٣٨

هەنگاو؛ هەینی ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئیحسان ڕۆستەمی ئامۆزای ناوبراو هاوکات دەستبەسەر کراوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی هەرسین لە ماڵەکەیدا لە پارێزگای تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە لە هەمان ڕۆژدا، هێزە ئەمنییەکان ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکی فەرهەنگی و ئامۆزای ڕامین ڕۆستەمییان لە مەڵەکەیدا لە تاران دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکان، شوێنی هەڵگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە