نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی ئەیووب ئارمەند هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ئەیووب ئارمەند، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، ئەیووب ئارمەند، هاووڵاتیی کورد و تەمەن ٣٥ساڵە و خەڵکی شاری نەغەدە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. ئەم هاووڵاتییە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، هێزە ئەمنییەکان ئەیووب ئارمەندیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانیتوندووتیژیەکی زۆرەوە دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەسەتراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.