جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٠:٤١

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی سەیوان یەعقووبی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٦ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، سزای سیدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەیوان یەعقووبی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "بێساران"ی سەر بە سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەیوان یەعقووبی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە