مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی کاوان کەسرایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٣:١٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی کاوان کەسرایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، کاوان کەسرایی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی کاوان کەسرایی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەیەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە