بۆکان؛ هیوا بەهین سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٠٠:٤٣

هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هیوا بەهین، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا هیوا بەهین، کاسبکاری تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "فەخری" سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران" بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندراوە.

هیوا بەهین، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە لایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە