توندوتیژی خێزانی؛ کوشتنی هاوکاتی سێ خوشک لە لایەن براکەیانەوە
٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١١:٣٣
هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
پیاوێکی خەڵکی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە چەک سێ خوشکی خۆی کوشت. ناوبراو هۆکاری ئەم تاوانەی کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ۲۸ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (۱۷ی جەنیوەری ۲۰۲۵)،پیاوێکی خەڵکی گەڕەکی براییماوای بروجێرد سێ خوشکی خۆی بە تەقەی چەکی کەمەری کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر لە زاری قایم مەقامی برووجێردەوە بڵاوی کردەوە، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەو شوێنە هەڵاتووە، بەڵام دوای کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ئەو پاڵنەرەکەی بۆ ئەم کارە بە «کێشەی خێزانی» ڕاگەیاندووە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی