سەلاسی باوەجانی؛ لە ئەنجامی هەڵوێستی حامید ڕەزایی لەسەر کوژرانی دوو دادوەری دیوانی باڵای ئێران دوای لێدان و بێهۆش بوونی دەستبەسەر کرا

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٦:١٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی حامید ڕەزایی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە لێیدراوە و دوای لەهۆش چوونی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ناوبراو دەستبەسەر کراوە. هۆکاری ئەم کردەوەیەوە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرام لە بارەی کوژرانی دوو دادوەری دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، حامید ڕەزایی، تەمەن ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی «بانی ساکان» ی سەلاسی باوەجانی، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حامید ڕەزایی دوای لەهۆش چوونی بوونی بەهۆی لێدان، سەرەتا بۆ نەخۆشخانە و لە کۆتایدا بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سەلاس باوەجانی گواسترایەوە.

حامید ڕەزایی لە چوونە دەرەوەی شاری سەلاسی باوەجانی، لەبەر چاوی خوشک و دایکی بە توندوتیژی و لێدانەوە لەهۆش چووە بووە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

لە ڕۆژی ڕابردووە تا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی حامید ڕەزایی لەبەر دەستدا نییە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی لە بارەی هەڕەشە لەسەر گیانی ئەم هاووڵاتییە.

هەروەها، برای حامید ڕەزایی لەکاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕین بۆ بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی براکەی، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و لە نەخۆشخانەیە.

دەستبەسەرکرانی تووندوتیژانەی حامید ڕەزایی دوای ئەوە ڕوویداوە کە وەک ئەدمینی لاپەڕەیەکی ئینستاگرام، کە لەباری کوشتنی دوو دادوەری دیوانی باڵا بە ناوەکانی محەممەد مەقیسە و عەلی ڕازینی، ستۆرییەکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی بکوژەکە تا شەو سەر بە ئیسرائیل ڕادەگەندرێت.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە